ڕاوێژکاری ترۆئیکای ئەورووپا بۆ دەرکردنی بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران لە ئەنجوومەنی پارێزگاران

پەیامی کورد   ...   ڕاوێژکاری ترۆئیکای ئەورووپا بۆ دەرکردنی بڕیارنامەیەک لە دژی ئێران لە ئەنجوومەنی پارێزگاران

"لۆرانس نۆرمان"، پەیامنێری ڕۆژنامەی ئەمریکی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی نووسیویەتی: لە ئێستادا ترۆئیکای ئەورووپی (ئینگلتەرا، ئاڵمانیا و فەڕەنسا) بڕیارنامەکەیان لە دژی ئێران لە دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بەرەوپێش دەبەن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان بڵاویکردەوە کە زلهێزەکانی ئەورووپا ڕاوێژ دەکەن بۆ ئەوەی دەستەی بەڕێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا بڕیارێکی نوێ لە دژی ئێران بەهۆی "هاوکاری نەکردن لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە" دەربکات.

ئەم ڕاپۆرتە لە هەمان کاتدا بڵاوکرایەوە کە "ڕافائێل گرۆسی" بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی تارانی کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ئەم بڕیارنامەیە داوا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی دەکات، جگە لە ڕاپۆرتە چارەگیەکانی سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، "ڕاپۆرتێکی گشتگیر" پێشکەش بکات کە ووردەکاری زیاتری ئەو چالاکییانە و لەبارەی ناکۆکییەکان لەگەڵ تاران، لەوانەش سەبارەت بە… دۆزینەوە گەردیلەکانی یۆرانیۆم لە شوێنە ڕانەگەێندراوەکاندا چڕ دەبنەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، چوار دیپلۆماتکاری دیکە پشتڕاستیان کردووەتەوە کە فەڕەنسا، بەریتانیا و ئاڵمانیا لە ئەنجوومەنی حوکمڕانیدا تاوتوێی بڕیارنامەیەک دەکەن.


ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە