ڕاوێژکاری شوڵتز لەگەڵ ترامپ سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاشتی بۆ ئەورووپا

پەیامی کورد   ...   ڕاوێژکاری شوڵتز لەگەڵ ترامپ سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاشتی بۆ ئەورووپا


ئۆلاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا ڕایگەیاند، "بە شێوەیەکی شەخسی" پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ کردووە بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا.
دوای چوار ڕۆژ لە ڕووخانی حکوومەتی هاوپەیمانی ئاڵمانیا، شوڵتز ڕاوێژکاری لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا سەبارەت بە "گەڕانەوەی ئاشتی بۆ ئەورووپا" کرد.
ڕاوێژکاری ئاڵمانیا لە پەیامێکدا لە کەناڵی ئێکس (تویتەری پێشوو) ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ دا کردووە.
لەم پەیامەدا نووسیویەتی "من و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هاوڕاین کە دەمانەوێت پێکەوە کاربکەین بۆ گەڕانەوە بۆ ئاشتی لە ئەورووپا".
ئەم لێدوانەی شوڵتس لەو هەلومەرجەدا هات کە دوابەدوای شکستی کاندیدی دیموکراتەکان لە بەرامبەر ترامپ، بەرپرسانی بەشێک لە ووڵاتانی ئەورووپایی نیگەرانی خۆیان لە کاریگەرییەکانی هەڵوێستەکانی لەسەر شەڕی ئۆکراین و ناتۆ لەسەر ئەم کیشوەرە دەربڕیوە.
پێشتر جەختی لەسەر ئامادەیی خۆی بۆ دانووستان لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین سەبارەت بە شەڕی ئۆکراین کردەوە. بەڵام شوڵتز ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەیە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بکات بە مەرجێک لەگەڵ هاوبەشەکانی دیکەی هەماهەنگی بکات بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات.
بەڵام مۆسکۆ داناوستانەکانی لەگەڵ بەرلین ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی ڕووسیا و ئاڵمانیا هیچ بابەتێکی هاوبەشیان نییە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکتر.
ئاڵمانیا لە ڕیزبەندی دووەمی ووڵاتانی ڕۆژئاوادایە کە زۆرترین هاوکاری سەربازی و دارایی یان پێشکەش بە ئۆکراین کردووە لە شەڕی لەگەڵ ڕووسیادا.
ڕاوێژکاری ئاڵمانیا لەسەر پەیوەندییەکەی لەگەڵ ترامپ نووسیویەتی "من بە شێوەیەکی شەخسی بە تەلەفۆن پیرۆزباییم لێکرد و ووتم کە ئاڵمانیا دەیەوێت بەردەوام بێت لە هاوکارییە سەرکەوتووەکانی لەگەڵ ئەمریکا".


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە