ڕاپۆرتی مای ساتۆ سەبارەت بە دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێران
پەیامی کورد ... ڕاپۆرتی مای ساتۆ سەبارەت بە دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێران
مای ساتۆ لە ڕاپۆرتەکەیدا كە ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەمە بڵاوكراوەتەوە، بە پشت بەستن بە بڕیارنامەی "١٩-٥٥"ـی شۆرای مافی مرۆڤ، وێڕای لێکۆڵینەوە لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، سەرنجی خستووەتە سەر لایەنی ڕەگەزی و کاریگەرییەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەم بوارانەدا.
ساتۆ لە ڕاپۆرتەکەیدا بە ئاماژەدان بە پەرەسەندنی لەسێدارەدانەکان لە ئێراندا، بۆ جارێکی دیکە خوازیاری ڕاگرتنی لەسێدارەدانەکان و پووچەڵکردنەوەی هەموو حوکمەکان، بەتایبەتی حوکمەکانی منداڵانی تاوانبار بووەتەوە.
هەروەها تۆمارکردنی ٩٠٠ سێدارە کە بریتییە لە زیاترین ڕێژەی ژنان لە یەک دەیەی ڕابردوودا نیشاندەری کەڵک وەرگرتنی دەسەڵات لە سێدارە وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی خەڵکە.
ناوبراو لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەیەکی بە هەڵاواردنی بەربڵاو بە دژی ژنان لە ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم هەڵاواردنانە، ژیانی ژنانی لە ئێران سنووردار کردووە.
ڕاپۆرتەکە هەروەها ئاماژەی بە هەڵاواردنەکان بە دژی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان داوە.
ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە