ڕاگرتنی دانووستانەکانی ئاگربەست؛ ئیسرائیل لە بژاردەیەك بۆ بەدیلی حوکمڕانی لە غەززە دەگەڕێت
پەیامی کورد ... ڕاگرتنی دانووستانەکانی ئاگربەست؛ ئیسرائیل لە بژاردەیەك بۆ بەدیلی حوکمڕانی لە غەززە دەگەڕێت
بەپێی ڕاپۆرتی واینت، دانووستانەکانی ئاگربەست گەیشتووەتە بنبەست و بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەخت لەوە دەکاتەوە کە نە حەماس و نە دەسەڵاتی فەلەستین ناتوانن ڕۆڵیان لە بەڕێوەبردنی غەززە و دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان هەبێت. لەم پێوەندییەدا ئیسرائیل بیر لە بژاردەی دیكە بۆ دیاریکردنی دەستەیەکی نوێی حوکمڕانی لە غەززە دەكاتەوە.
لەماوەی ئەم پێشهاتانەدا، کۆبوونەوەی کابینەی ئەمنی کە بڕیار بوو لەم هەفتەیەدا بەڕێوەبچێت، بەهۆی نەشتەرگەرییەکەی ناتانیاهوو دواخراوە.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوە دەچێت، دەرئەنجامەکانی شەڕ و بژاردەکانی حوکمڕانی بەدیل بەرامبەر حەماس تاوتوێ دەکات.
ئەم بابەتە 95 جار خوێندراوەتەوە