ڕاگه‌ێندراوێك له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ەوه‌

پەیامی کورد   ...   ڕاگه‌ێندراوێك له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ەوه‌

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگه‌ێندراوێكی سەبارەت بە ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکردەوە و ڕایدەگەێنن کە ئەم پێشھاتانە ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکەن و دەبنە ھەڕەشە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

دەقی ڕاگه‌ێندراوەکەی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان.

سەرکۆنەی ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و بەکارھێنانی ھێزی سەربازی لە یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان دا دەکەین. ئەم پێشھاتانە ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکەن و دەبنە ھەڕەشە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێکاری سەربازی، ڕەوشەکە خراپتر دەکات. لەم کاتە ھەستیارەدا، ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە کە کاردانەوەی خێرا و بەپەلەی ھەبێت و کار بۆ ئەوە بکات ئاڵۆزی و پشێوییەکان لەوە زیاتر پەرە نەستێنن و تا زووترە ڕێ لە تەشەنەسەندنی زیاتری دۆخەکە بگیرێت.

 

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٦/١٣


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە