ڕاگواستنی گازی ئێران بۆ تورکیا ڕاگیرا

پەیامی کورد    ...  ڕاگواستنی گازی ئێران بۆ تورکیا ڕاگیرا

کۆمپانیای خاڵی بۆڕی نەوتی تورکیا " بۆتاش " ڕایگەیاند : هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ تورکیا لە ٢ی ئۆکتۆبەرەوە بە هۆی ئۆپراسیۆنی چاکسازی بەرنامەی بۆ داڕێژراوە ، ڕاگیرا . لەم ڕووەوە بە هۆی ئەنجامدانی پێداچوونەوە و چالاکیگەلی چاکسازی و نۆژەنکردنەوە و پاراستنی بەرنامەی بۆ داڕێژراو لە خاڵی بۆڕی گازی سرووشتی ئێران و تورکیاوە لە بازنەی بەرواری ٢ تاکوو ٩ی ئۆکتۆبەر ی ئەمساڵ ، هەناردەکردنی گاز لە خاڵی چوونی " گۆربۆلاک " بۆ تۆڕی ڕاگواستنی ئێمە بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ بە هیچ شێوەیەک ناکرێت .

هیچ کێشەیەک لە پەیوەندی لەگەڵ درووستکردنی هاوسەنگی لە خستنە بازاڕ و داواکاری لە تۆڕی نیشتمانی ڕاگواستنی گازی نەتەوەیی لە قۆناغی چالاکی نۆژەنکردنەوە و چاکسازی و پارێزگاریکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراو بوونی نییە .


ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە