ڕاگەێندراوی سەنتكام / ئێران لە هێرشكردن بۆ سەر كەشتییەكان بە بەرپرسیار دەزانین

پەیامی کورد   ...  ڕاگەێندراوی سەنتكام / ئێران لە هێرشكردن بۆ سەر كەشتییەكان بە بەرپرسیار دەزانین

سەنتكام لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی "X" نووسیویەتی: ئێمە حووسییەکانی سەر بە ئێران لە هێرشکردنە سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان بە بەرپرسیار دەزانین.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا کە "ئەو ئامانجانەی کە چەک و تەقەمەنی و پێگەی هەڵدانی مووشەکی حووسییەکانیان تێدایە هێرشیان کراوەتە سەر"، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەم "هێرشانەی هاوپەیمانان بۆ سەر "پاسەوانی بەختەوەری" کە ٢٠ ووڵاتی چالاک لە دەریای سوور، گەرووی بابۆلمەندەب وە کەنداوی عەدەنە، هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە”.

ئەم فەرماندەیی یە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە ئێران بە بەرپرسیار دەزانین لە پشتیوانیکردنی ئەم میلیشیایانە کە هەڕەشە لە ئاسایشی کەشتیوانی دەریایی دەکەن".


ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە