ڕاگەێندراوێك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ەوه‌

پەیامی کورد   ...   ڕاگەێندراوێك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ەوه‌

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : هیچ جۆرە پێشێلكارى و بێ ڕێزییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر بیر و بڕوا و ئایینێك، قبووڵ كراو نییە و سەركۆنەی دەكەین.

ده‌قی ڕاگەێندراوه‌كه‌ی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان:

ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانه‌وه‌یه‌كى فراوان به‌تایبه‌تى له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به‌ لێدوانێکی نادروستی كه‌سایه‌تییه‌كى ئێزدى هاته‌ ئاراوه‌. لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هیچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر بیر و بڕوا و ئایینێك، قبووڵ كراو نییە و سەركۆنەی دەكەین.

لە هەمانكاتدا هه‌ڵه‌ى كه‌سێك له‌ هه‌ر ئایینێك بێت، نابێ به‌ هه‌ڵه‌ى هه‌موو په‌یڕه‌وانى ئایینه‌كه له‌ قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆیه‌ ده‌بێ هەموو لایەك پابەندی كولتووری یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان بن و ڕێگە لە درووستبوونی ووتاری ڕق و كینە و نكۆڵی كردن بگیرێت.

لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن لە بەدواداچوون و لێپرسینەوەی یاسایی، هەموو لایەكیش دڵنیا دەكەینه‌وه‌ كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی دەمێنێتەوە. هیچ پاساوێك بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و درووستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكانی كوردستان قبووڵ ناكرێت.

 

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

2024/8/9


ئەم بابەتە 12290 جار خوێندراوەتەوە