ڕاگەێندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە
بە پێی بڕیاری دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و لە سەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکوومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە وشایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بوون ولەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتووەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێم.
بۆیە لە ڕۆژی سێشەممەوە 12/17 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی مووچە ، مووچەی مانگەکانی تریش بە زووترین کات دابەش دەکرێت.
سوپاسی خۆڕاگری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابین .
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە