ڕاگەێندراوێک لە لیژنەی باڵای پارتی بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

پەیامی کورد    ...   ڕاگەێندراوێک لە لیژنەی باڵای پارتی بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەێندراوێکی سەبارەت بە ڕێوڕەسمی کەرنەڤاڵی ئەمڕۆی شاری دھۆک بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەێندراوی لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان.

سەبارەت بە ڕێوڕەسمی کەرنەڤاڵی شاری دھۆک، کە بۆ پشتیوانی سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکخرابوو، بە ھۆی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر و فراوانی جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان

لە ناو یاریگای دھۆک، داوای لێبوردن لەو دەیان ھەزار ھاندەر و لایەنگرانە خۆشەویستانەی پارتیمان دەکەن، کە بەھۆی زۆری بەشداربووان، دەرفەتیان بۆ نەڕەخسا و لە دەرەوەی یاریگا مانەوە و نەیانتوانێ بێنە ناو یاریگا و بەشداربن لەو کەرنەڤاڵە مەزنە، لێرەدا وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ دڵسۆزی و پەرۆشی ئەو ئازیزانە و سەرجەم جەماوەری خۆشەویستی شاری دھۆک و بادینان، داوای لێبووردنیان  لێ دەکەین و، لێرەوەش ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 

١٢ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲٤


ئەم بابەتە 23260 جار خوێندراوەتەوە