ڕاگەێندراوێک لە ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ووتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی مەحکەمەی نادەستووری و نافیدڕاڵییەوە ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەێندراوەکەی ووتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ...
ئێمە ھەموومان لەگەڵ سەروەری یاسا و دادگایەکی بێ لایەن و دەستوورین، بەڵام تا ئێستا بە پێی دەستوور، عێراق دادگایەکی دەستووری نیەو ئەو دادگایە بە نا دەستووری بەردەوامەو بڕیارەکانیشی نا یاسایی و نا دەستوورین.
ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری ئەم دادگایە دەکەن لە بەر ئەوەیە لە بەرژەوەندی ئەوان ھەڵسوکەوت دەکات و بڕیاری نا دەستووری دەدات، بەڵام پێویستە خەڵکی کوردستان بزانێت کە خۆفرۆشان لایان گرینگ نیە چەند مافی دەستووری کوردستان بە دەستەوە دەدەن.
بەھۆی ئەوەی ئەم بەناو دادگایە لە بەرژەوەندی ئەوان و دژی حکوومەت بریار دەدات مافی دەستووری ھەرێم پێشێل بکرێت، کاتی ئەوە ھاتووە خەڵکی بە شەرەفی کوردستان بەرامبەر بە خاکفرۆش و ماف فرۆشان ھەڵوێستی جیددی وەرگرن و ڕووبەڕوویان ببنەوە.
ئەم بابەتە 10416 جار خوێندراوەتەوە