ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ەوە
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، عەمبارکردنی ستراتیژی ئاو دوو ملیار مەتر سێ جای دیکە زیادیکردوە، ئەوەش لە ئەنجامی کۆکردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو لەلایەن بەندئاو و دەریاچەکانەوەیە لەکاتی بارانبارین
خالد شەماڵ ووتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، دوایین شەپۆلی باران بارین، کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژی لەسەریەک بەردەوام بوو، بەتایبەتی ئەوەی لە باکووری بەندئاوی سامەڕڕا باری، بوو بە هۆی پڕبوونی بەشێکی زۆر لە بەندئاوەکان.
ووتیشی، "داهاتی ئاوی بەدەست هاتووی زۆربەی بەندئاوەکان ئێستا بەپێی خواستی قبووڵکراوە، وەک بەندئاوی عوزێم، بەندئاوی دەربەندیخان، بەندئاوی دووکان، حەمرین، موسڵ و حەدیسە، هەروەها باقی بەندئاوە بچووکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەش کرد، ئاوی باران کوالێتی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات باشتر کردوە، کە وەبەرهێنانیان لە بەرزکردنەوەی بووژاندنەوەی تاڵئاوەکان و پاڵنانی بەشێکیان بۆ ناو ستوونی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بەرەو شەتولعەرەب بۆ باشترکردنی ژینگەی ئاوەکەی".
ووتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو ، ئەو بارانانەی کە بەسەر ناوچە کێوییەکان باری، ڕووپۆشی ڕووەکی شوانکاری ئەو ناوچانەی بەرزکردەوە و هەروەها بەشدارییان لە ئاودێریکردنی باخچە و چاندنیشدا کرد، جگە لەوەش بەشێکی سەرەکی بو لە زیادکردنی ئاوی ژێرزەوی.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە