ڕاگەێندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە

پەیامی کورد   ...   ڕاگەێندراوێک لە پارێزگاری هەولێرەوە

پارێزگاری هەولێر بۆنەی تەواو بوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان له‌ ڕاگەێندراوێکدا،  پیرۆزبایی لە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەر و بەڕێوبەرانی پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و مامۆستایانی ڕاهێنەر و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی هەولێر و قوتابیانی پایتەخت دەکات.

ده‌قی ڕاگەێندراوه‌كه‌ی پارێزگاری هەولێر : 

پیرۆزبایی لە بەڕێزان بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و یاریدەدەر و بەڕێوبەرانی پەروەردەی قەزاکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و مامۆستایانی ڕاهێنەر و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردەی هەولێر و قوتابیانی ئازیزی پایتەخت دەکەم بە بۆنەی تەواو بوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان.  

سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی هەولێر ئەو پەڕی دڵسۆزی و خۆڕاگری و ئەمەکدارییان نواند لە پرۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، مایەی ڕێز و ستایشن. 

ڕاشیدەگەیەنین، کە بەرزترین ( ڕێژەی دەرچوون)ی قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە ئاستی هەموو کوردستان قوتابیانی پارێزگای هەولێرن، بە ڕێژەی( ٦١،٠٢٪) ئەمەش بەرهەمی ماندووبونی مامۆستایان و قوتابیانە.

هەروەها ڕاشیدەگەیەنین کە سێ (٣) لە قوتابیەکانی هەولێر یەکەمن  لەسەر ئاستی هەموو کوردستان بە تێکڕایی  نمرەی ( ١٠٠).

هەروەها پێنج (٥)  قوتابی  هەولێری پایتەخت پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی هەموو کوردستان  بەتێکڕای (( ٩٩،٨٣)).

هەروەها  لەو قوتابیانەی کە پلەی سێیەمیان بەدەستهێناوە لە سەر ئاستی کوردستان، حەفت (٧) قوتابیان لە پارێزگای هەولێرن بە تێکڕای ( ٩٩،٦٧). بەمەش هەولێری پایتەخت پازدە (١٥) قوتابی یەکەم و دووەم و سێیەمن، جیا لەوەی لە تێکڕای دەرچوونی قوتابیانی پۆلی نۆیەم هەولێری پایتەخت لە پلەی یەکەمدایە.

هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو قوتابیانی کوردستان دەخوازین لە هەر شوێنێک بن و پیرۆزبایی لە هەمووان دەکەین و پێزانین و سوپاسی تایبەت بۆ سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و بەرپرسانی پەروەردەی هەولێری پایتەخت و قوتابیانی خۆشەویست پێشکەش دەکەین. 

 

ئومێد خۆشناو

پارێزگاری هەولێر

١٦ ی ٥ ی ٢٠٢٤


ئەم بابەتە 49819 جار خوێندراوەتەوە