ڕفاندنی باڵیۆزی ئیسرائیل لە قوبرس

پەیامی کورد   ...   ڕفاندنی باڵیۆزی ئیسرائیل لە قوبرس


میدیاکانی بە زمانی عیبری ڕایانگەیاند کە هەواڵی ڕفاندنی باڵیۆزی ئیسرائیل لە قوبرس و دوو هاوەڵەکەی هەیە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز چەند خولەکێک لەمەوبەر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە باڵیۆزی ئیسرائیل لە قوبرس لەگەڵ دوو هاوەڵەکەی ڕفێندراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، باڵیۆزی ئیسرائیل لە کەنارئاوەکانی قوبرس ڕفێندرا و بۆ ناوچەیەکی دیارینەکراو گواسترانەوە.
تا ئێستا ووردەکاری زیاتری ئەم هەواڵە بڵاونەکراوەتەوە.
بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەم باڵوێزە زایۆنیستییە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هەواڵی ڕفاندنی خۆی ڕەتکردەوە.


ئەم بابەتە 37630 جار خوێندراوەتەوە