ڕووداوێکی مشتومڕئاوی لە ڤێتنام ، هاوسەرەکەی ماکرۆن لەبەردەم خەڵکدا زللەیەك لە سەرۆکی فەرەنسا دەدات

پەیامی کورد   ...   ڕووداوێکی مشتومڕئاوی لە ڤێتنام ، هاوسەرەکەی ماکرۆن لەبەردەم خەڵکدا زللەیەك لە سەرۆکی فەرەنسا دەدات

ڤیدیۆیەک کە لەم دواییانەدا لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە، ساتێکی مشتومڕئاوی گرتووە: ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەلایەن ژنێکەوە کە جلی سووری لەبەردایە، لەکاتی دەرچوونی لە فڕۆکەی سەرۆکایەتی لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ ڤێتنام، زللەیەكی لێدەدرێت. سەرچاوە ئاگادارەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم کەسە هاوسەری ماکرۆن بووە.

لە کاتێکدا سەرۆکایەتی فەرەنسا سەرەتا ڕووداوەکەی ڕەتکردەوە، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە بەشێوەیەكی بەربڵاو لە دنیای مەجازی، بەرپرسان ئەوەیان بە “ساتێکی دۆستانە و نا جیددی" وەسف کرد بۆ ئەوەی مشتومڕی زیاتر درووست نەبێت.

ئەم ڕووداوە کاردانەوەی بەرفراوانی لە سۆشیال میدیا بەدوای خۆیدا هێنا و مشتومڕی لەسەر سرووشتی ڕووداوەکە لێکەوتەوە.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە