ڕووسیا هێرشی کردە سەر ٤ وێستگەی کارەبای گەرمی ئۆکراین
پەیامی کورد ... ڕووسیا هێرشی کردە سەر ٤ وێستگەی کارەبای گەرمی ئۆکراین
وەزیری ووزەی ئۆکراین جێرمان گالوشچێنکۆ ووتی : ڕۆژی شەممە ڕووسیا هێرشی کردە سەر دامەزراوە ووزەی ئۆکراین لە سێ ناوچەی ئەو ووڵاتە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، گالۆشچێنکۆ ڕایگەیاندووە، هێرشەکانی ڕووسیا ناوچەکانی دنیپرۆپیترۆڤسکی ناوەندی ئۆکراین و ناوچەکانی ڕۆژئاوای لڤیڤ و ئیڤانۆ-فرانکیڤسکی کردووەتە ئامانج، ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر چوار وێستگەی کارەبای گەرمی لە ئۆکراین کۆمپانیای دی تەک"ی ئۆکراینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە؛ "ڕووسیا جارێکی دیکە بە شێوەیەکی بەرفراوان دامەزراوەکانی ووزەی ئۆکراینی تۆپباران کرد". ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەرەستەی کۆمپانیاکە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و کرێکارانی وزە هەوڵدەدەن دەرئەنجامەکانی هێرشەکە نەهێڵن".
لە ٢٢ی ئازارەوە هێزەکانی ڕووسیا بۆردومانەکانیان بۆ سەر دامەزراوەکانی کارەبای ئۆکراین چڕتر کردووەتەوە و نزیکەی هەموو ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەر ژێرخانی گەرمی و کارەبای ئاو و ژێرخانی ووزەی دیکە سەرەڕای کەشوهەوای بەهاری نەرم لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، ئۆکراین ڕووبەڕووی کەمی کارەبا بووەتەوە لەچەند ناوچەیەک کارەبایان بڕیوە و ڕوو لە کارەبای هاوردە دەکەن، شرۆڤەکاران پێیان وایە هێزەکانی ڕووسیا هێرشە بەردەوامەکەی پاراستووە و لە هەندێک ناوچە چڕتر کردووەتەوە، ڕەنگە بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوای بەهار و نەبوونی کەرەستە لە ئۆکراین پێش گەیشتنیان. هەروەها ئەو هاوکارییە سەربازییانەی ڕۆژئاوا بەڵێنیان داوە، دەگۆازرێتەوە، هێزەکانی ڕووسیاش هەوڵ دەدەن بەرگرییە ئاسمانییە وێران بووەکانی ئۆکراین لاواز بکەن، ئەمەش لە هەوڵێکدایە بۆ ڕووخانی تۆڕی وزە و زیانی درێژخایەن بە ژێرخانی ئۆکراین و توانای پیشەسازی بەرگری ئۆکراین، دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین یش ئەو بابەتەی ڕاگەیاند لە ئێستادا هیچ دانووستانێک لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤدا نییە بۆ کۆتایی هێنان بە "ئۆپراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکانی" ڕووسیا لە ئۆکراین .
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە