ڕووسیا : پلانمان بۆ کەم کردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان لەگەڵ ووڵاتانی ڕۆژئاوایی هەیە
پەیامی کورد ... ڕووسیا : پلانمان بۆ کەم کردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان لەگەڵ ووڵاتانی ڕۆژئاوایی هەیە
دیمیتری پێسکۆف ووتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرێملین) رایگەیاند، توێژینەوە لەبارەی هەمو ئەو بژاردانە دەکەن بۆ ووڵامدانەوەی کردەوەکانی ووڵاتانی رۆژئاوا، لەوانەیە ئاستی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی مۆسکۆ لەگەڵ ئەو ووڵاتانە نزم بکەنەوە.
دیمیتری پیسکۆڤ ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا ئەو بڕیارەیان نەداوە، بەڵام ئەو مامەڵە دپلۆماسییە بۆ ووڵاتێک کە ڕووبەڕووی دەڕبرینی نادۆستانە و تەنانەت دوژمنکارانە دەبێتەوە هەڵبژاردەیەکی باشە، ئەوەش لەگەڵ زیادتر بەشداریکردنی ووڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا لە جەنگی ئۆکراین.
ووتەبێژەکەی پوتن دەڵێت، "ڕووسیا هیچی پێناکرێت جگەلەوەی بیر لە هەڵبژاردەی جیاواز بکاتەوە بۆ ووڵامدانەوەی دوژمنایەتییەکان."
ئەوەشی خستەڕوو، سیاسەتی دەرەوەی ووڵات لەلایەن ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیاوە دیاری دەکرێت و وەزارەتی دەرەوەی مۆسکۆ جێبەجێی دەکات، بۆیە کاتێک ووڵاتێکی رۆژئاوا دەڵێت، ئەرکی ئەوان تەنها بەزاندنی ڕووسیایە لە روی ستراتیژییەوە، ئەوە مۆسکۆ هیچ ناکات جگە لە ووڵامدانەوە.
ئەم بابەتە 27019 جار خوێندراوەتەوە