ڕووسیا ڕایدەگەێنێت لە ئەگەری دەستپێشخەری یەکەی ترامپ ئامادەیە بۆ گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ ئۆکراین
پەیامی کورد ... ڕووسیا ڕایدەگەێنێت لە ئەگەری دەستپێشخەری یەکەی ترامپ ئامادەیە بۆ گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ ئۆکراین
ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەستپێشخەری وتووێژی ئاشتی نێوان ووڵاتەکەی و ئۆکراین بکات، ئامادەی دانووستان دەبێت.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، جێنادی گێتیلۆڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، سەرەڕای ئەمەش ئیدیعای کردووە کە دانووستانەکانی ئاشتی دەبێ ڕەنگدانەوەی "راستییەکانی دەستکەوتە خاکییەکانی ڕووسیا، وەک خۆی وەسفی کردووە".
دوابەدوای داگیرکردنی ئۆکراین لە ٥ی ئازاری ساڵی ١٤٠٠، ڕووسیا بەشێک لە خاکی ئەم ووڵاتەی داگیرکردووە. پێش ئەوە ڕووسیا پاش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نیمچە دورگەی کریمەی گرتبووە پاڵ.
ئەم بەرپرسە ڕووسی یە پێشنیاری کرد کە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ دەتوانێت دەرفەتێکی نوێ بۆ گفتوگۆ لە نێوان مۆسکۆ و واشینتۆن بڕەخسێنێت. هێشتا گومانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە گەڕاندنەوەی فراوانتری پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا.
ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین پێی وایە ئاشتی بەدی نایەت تا هەموو هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچە داگیرکراوەکان و کریمە نەکشێنەوە.
پێشتر ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆستی ئەمریکی بە گێڕانەوەی کەسانی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئامۆژگاری کردووە کە شەڕی ئۆکراین پەرە نەدات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست، ترامپ لە پەیوەندییەکەدا ڤلادیمێر پوتینی بیرخستەوە کە ئەمریکا "ئامادەبوونی سەربازی بەرچاوی" لە ئەورووپا هەیە.
لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، "لە ماوەی ڕۆژێکدا ڕێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراین دەدۆزێتەوە"، بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.
ئەم بابەتە 19 جار خوێندراوەتەوە