ڕووسیا گەنم و سووتەمەنی بەخۆڕایی دەداتە لوبنان
پەیامی کورد ... ڕووسیا گەنم و سووتەمەنی بەخۆڕایی دەداتە لوبنان
باڵیۆزی بەیروت لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، ڕووسیا دوای چارەسەرکردنی کێشە لۆجستیەکان باری سووتەمەنی و گەنم بە خۆڕایی ڕەوانەی لوبنان دەکات.
شوقی بۆنسار باسی لەوەش کرد، پووتین فەرمانی ناردنی 25 هەزار تەن گەنم و 10 هەزار تەن سووتەمەنی بۆ لوبنان داوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە