ڕوونکردنەوەیەک لە بریکاری وەزارەتی دارایی یەوە سەبارەت بە خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەران
پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەک لە بریکاری وەزارەتی دارایی یەوە سەبارەت بە خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەران ەوە
مەسعوود حەيدر بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بە پێی یاساو رێنماییەکان دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە خەرجی دەوڵەت دەکات بۆ ھەموو مانگەکانی یەک ھەتا مانگی شەشی 2024 بەوانەی ھەریمی کوردستانیشەوە.
مەسعوود حەیدەر دەڵێت، پێداچوونەوەکە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی، فەرمانگەی موازنە ھەوڵی تەواو دەدەن بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان لە کەمترین ماوەدا و داواکردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
ڕوونیشی کردەوە، گرینگە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی ھەشت رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکات، بەتەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێشوو، لە مانگەکانی داھاتوو مووچەی ھەرێم دواناکەوێت.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتی دارایی فیدراڵی ھەموو جوھدێک دەکات بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی کارە ئیداریەکان تەواو بکات و مووچە بنێرێت. ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەر ھیچ کێشەو گرفتێکی نییەو و دەنێردرێت و لە مانگەکانی داھاتوو کێشەی نابێت.
ئەم بابەتە 11836 جار خوێندراوەتەوە