ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە

پەیامی کورد   ...   ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ەوە

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ووڵامی کەسێک بە ناوی جەمال مستەفا تکریتی کە زاوای دیکتاتۆری پێشووی عێراقە دەداتەوە.

لە روونکردنەوەکەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: "کەسێک بە ناوی جەمال مستەفا تکریتی کە زاوای دیکتاتۆری پێشووی عێراقە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط)دا، نکوڵی لە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە دەکات کە لەلایەن رژێمی بەعسی پێشووی عێراق ەوە ئەنجامدرا، بۆ ئەمەش بەڵگە بە لێدوانێکی هەڵبەستراوی ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەهێنێتەوە کە گوایا ووتوویەتی (دوو فڕۆکەی ئێرانی هەڵەبجەیان کیمیاباران کردووە)! ئەم لێدوانە هیچ بنەمایەکی نییە و درووستکراوە و سەرۆکی حکوومەت هیچ کاتێک لێدوانی وای نەداوە."

ئاماژە بەوەش کراوە: "ئەنجامدەرانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەش، زۆر دیار و ئاشکران و هەموو بەڵگەکان هەن کە ئەنجامدەرەکەی ڕژێمی پێشووی عێراقە."


ئەم بابەتە 130 جار خوێندراوەتەوە