ڕۆبیۆ : ئامانجی ئێمە ئێرانێکی ئاشتیانە و بێ چەکی ئەتۆمییە

پەیامی کورد   ...   ڕۆبیۆ : ئامانجی ئێمە ئێرانێکی ئاشتیانە و بێ چەکی ئەتۆمییە

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ سی بی ئێس نیوز، جەختی لە ئیرادەی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی ئێران کردەوە.

بە ڕەخنەگرتن لە توانای کۆماری ئیسلامی بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم ووتی: هەر ئاستێکی پیتاندن دەتوانێت بە خێرایی ببێتە هۆی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی و ئەمەش تەحەددایەکی ئەساسیە کە ڕێککەوتنەکانی پێشوو و لەوان ڕێککەوتنی سەردەمی ئۆباما نەیانتوانیوە چارەسەری بکەن.

ڕوبیۆ بە ئاماژەدان بە تێڕوانینی ترەمپ، گوتی: ئامانجی ئێمە تەنیا ڕێگریکردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە، بەڵکوو گۆڕینی ئێرانە بۆ ووڵاتێکی ئاوەدان و ئاشتیخواز كە خەڵک ژیانێکی باشتریان هەبێ.

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ئەولەوییەتی دیپلۆماسی بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، ئاماژەی بەوەدا: نامانەوێت دانوستانەکان لە ڕێگەی میدیاوە بەردەوام بن، چونکە ئەمە پرۆسەی گفتوگۆ ئاڵۆزتر دەکات. بەڵام ئامانجی ئێمە ڕوونە: ئێرانێک کە نە هەڕەشە بێ بۆ سەر دراوسێیەکانی، بەتایبەت ئیسرائیل و نە چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێ.
 

 


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە