ڕۆبیۆ : ئەمریکا ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و هەڕەشەکانی ڕژێم
پەیامی کورد ... ڕۆبیۆ : ئەمریکا ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و هەڕەشەکانی ڕژێم
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکان ووڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە ئامادەکاری سەربازی ئەمریکا بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی دایەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەگەر سەرۆک کۆمار فەرمانێکی لەو شێوەیە دەربکات، ئێمە نەک هەر پابەندین بە ڕێگریکردن لە ئێران لە گەیشتن بە توانای ئەتۆمی، بەڵکوو توانای ئەنجامدانی ئەوەمان هەیە. "تەنانەت ڕەنگە لەوە تێپەڕین و ڕاستەوخۆ بوونی ڕژیم بە چالش بكێشین".
ئەم بابەتە 35 جار خوێندراوەتەوە