ڕۆناڵدینۆ : لەبیرم ناچێتەوە ، مێسی بە گریانی هێنام !
پەیامی کورد ... ڕۆناڵدینۆ : لەبیرم ناچێتەوە ، مێسی بە گریانی هێنام !
کاتێک مێسی کەفالەتی منی دا بۆ ئازادبوونم لە زیندان و منیش ئازاد بووم، لە دۆخێکی خراپدا بووم، زۆر خەمۆک و شکابووم، چووم سەردانی بکەم بۆ ئەوەی سوپاسی بکەم.
درێسێکی بەرشەلۆنەی پێدام کە واژووی خۆی و هەندێک یاریزانی بەرشەلۆنەیان لەسەر بوو و ووتی: دەتوانیت بیفرۆشیت، پەیوەندیم بە ماڵپەڕی [ئایکۆنیک] کرد، ئەم درێسەت لێ دەکڕن. دوای ڕۆژێک ئەو سایتە پەیوەندی پێوە کردم، بەڵام من قبووڵم نەکرد. پێم ووت: ئەمە دیاری هاوڕێکەمە و نایفرۆشم.
بەڵام سەرم سووڕما بێ ئەوەی ئەو کراسە بفرۆشم لەم سایتەوە پارەم وەرگرت! تەلەفۆنم بۆ سایتەکە کرد و پێم ووتن پێم ووتیت کە نامەوێت بیفرۆشم بۆچی پارەکەت خستە ناو ئەکاونتەکەمەوە؟
بەڕێوبەری ئەم سایتە پێی ووتم: مێسی داوای ئەمەی لێکردین، درێسێکی دیکەی پێداین کە هاوشێوەی ئەو بوو. باوەڕم نەدەکرد، فرمێسک لە چاوەکانم دەڕژا.
هەرگیز لەبیرم ناچێت مێسی چی بۆ کردم دوای ئەوەی هەمووان خیانەتیان لێکردم. هەر بۆیە هەموو شتێک لە ژیانیدا بە باشی دەڕوات چوونکە دڵی زۆر پاکە.
ئەم بابەتە 92144 جار خوێندراوەتەوە