ڕۆژانە میلیارێک ژەمی خواردن لە دونیادا فڕێ دەدرێت!

پەیامی کورد    ...   ڕۆژانە میلیارێک ژەمی خواردن لە دونیادا فڕێ دەدرێت!

بەپێی خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تا ساڵی ٢٠٢٢، ڕۆژانە بەرانبەر بە یەک میلیار ژەم لە سەرانسەری جیهاندا فڕێ دەدرێت.

نووسەرانی ڕاپۆرتی پێوەرەکانی پاشماوەی خۆراکی بەرنامەی ژینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNEP) دەڵێن کە کەمترین سنووریان لەم خەمڵاندنەدا لەبەرچاو گرتووە و "دەتوانێت بڕی ڕاستەقینە زۆر زیاتر بێت".

ئینگەر ئەندەرسۆن، بەڕێوبەری جێبەجێکاری "یوونیپ" پەشیمانی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕی و ووتی: ئەمە کارەساتە. "ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان برسی بوون لەکاتێکدا ڕۆژانە بڕێکی زۆر خۆراک بەفیڕۆ دەچێت".


ئەم بابەتە 98308 جار خوێندراوەتەوە