ڕۆژنامەی تێلێگراف : کۆماری ئیسلامی مانگانە ١٠٠ دۆلار دەداتە یەمەنییەکان بۆ ئەوەی بچنە ناو حووسییەکانەوە
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی تێلێگراف : کۆماری ئیسلامی مانگانە ١٠٠ دۆلار دەداتە یەمەنییەکان بۆ ئەوەی بچنە ناو حووسییەکانەوە
ڕۆژنامەی تێلێگراف لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە کۆماری ئیسلامی مانگانە 100 دۆلار بۆ ڕاكێشانی تیرۆریستانی حووسییەكان لە یەمەنی دەدای بۆ پەیوەست بوون بە شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەزاران یەمەنی بۆ هێرشکردنە سەر کەشتیوانی دەریای سوور ناویان تۆمار دەکەن، چونکە هاندەرێکە بۆ دامەزراندنی ئەو پیاو و منداڵانەی لە هەژاریدا دەژین.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هەزاران چەکدار لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حووسییەکان چوونەتە ڕیزەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە.
باس لەوەش کراوە کە ئەو پارەیەی پێشکەش بە حووسییەکان کراوە کەمتر لە پارەی مانگانەی ١٣٠٠ دۆلاری کۆماری ئیسلامی بە ئەندامانی لقی نیزامی تاقمی حیزبۆڵڵا لە لوبنانە.
سەرچاوەیەکی هەواڵگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕۆژنامەی تێلێگرافی ڕاگەیاندووە، ئەو جیاوازییە ناڕەزایی لەنێو سوپای پاسداران درووستکردووە، کە کۆنترۆڵی دارایی و ڕاهێنانی تاقمە تیرۆریستییە بیانییەکان دەکات.
بەڵگەنامە دزەپێکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نیگەرانی لە کڕینی دۆلاری ئەمریکی بۆ پێدانی پارەی تیرۆریستانی پاڵپشتیکراوی کۆماری ئیسلامی لە زیادبووندایە، هەنگاوێک کە ترسیان هەیە بەهای تمەنی ئێران دابەزێنێت.
ئەم بابەتە 12015 جار خوێندراوەتەوە