ڕۆژنامەی فەڕەنسی : ژنانی ئێرانی هەر کە لە خەو هەڵسان ماکیاژ دەکەن، تەنانەت ئەگەر نەخۆشیش بن!

پەیامی کورد   ...   ڕۆژنامەی فەڕەنسی : ژنانی ئێرانی هەر کە لە خەو هەڵسان ماکیاژ دەکەن، تەنانەت ئەگەر نەخۆشیش بن!

تێچووی کڕینی کەرەستەی جوانکاری لە ئێران لە ماوەی ٥ ساڵدا ٢٢٪ زیادی کردووە و ئێران لە پلەی یەکەمی بەکارھێنانی کەرەستەی جوانکاری لە جیهاندا ھەیە.

بەکارهێنانی کەرەستەی جوانکاری لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هەخامەنییەکان، بەڵام ئێستا کەرەستەی مەترسیدار وەک کانزا قورسەکان بەکاردێت.

 تێکڕای تەمەنی بەکارهێنەرانی کەرەستەی جوانکاری لە ئێران لە چاو جیهان کەمترە و گەیشتووەتە تەمەنێکی گەنج.

 ژنانی ئێران لەژێر کاریگەری تۆڕە سەتەلایتییەکان هاندەدرێن بۆ بەکارهێنانی کەرەستەی جوانکاری.

هۆکارەکانی وەک ترس لە ناڕەزایی کەسانی دیکە و نەبوونی متمانە بەخۆبوون، دەبنە هۆی ئەوەی مرۆڤەکان ماکیاژ بەکاربهێنن.

زیاتر لە ٢٩٦ جۆر نەخۆشی کە بەهۆی بەکارهێنانی جوانکاری ناستانداردەوە دروست دەبن ناسراون.

هاندانی جوانی وەک پێوەرێک بۆ منداڵان پێشنیار ناکرێت و پێویستە گرنگییەکی تایبەت بە تەندروستی بەرهەمە جوانکارییەکان بدرێت.


ئەم بابەتە 36979 جار خوێندراوەتەوە