ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز : ڕابەری ئێران لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی فەرمانەکانی خۆی دەرکرد
پەیامی کورد ... ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز : ڕابەری ئێران لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی فەرمانەکانی خۆی دەرکرد
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئاگادارکراوی ئێرانەوە بڵاویکردەوە: ڕابەری ئێران لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی فەرمانەکانی خۆی دەرکرد
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە :
فەرماندەکانی ئێران بیر لەوە دەکەنەوە کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرش بکەنە سەر ئامانجە سەربازییەکانی دەورووبەری تەلئەڤیڤ و حەیفا.
لە نێو بژاردەکاندا هێرشی هەماهەنگی ئێران، یەمەن، سووریا و عێراق بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین کاریگەری هەیە.
ڕابەری ئێران فەرمانی بە سوپای پاسداران و سوپا کرد کە پلان بۆ هێرش و بەرگری لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ ئامادە بکەن.
ئێران لە هەر هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل ووریا دەبێت بۆ ئەوەی هێرش نەکاتە سەر ئامانجە مەدەنییەکان.
ئەم بابەتە 14092 جار خوێندراوەتەوە