ڕۆژنامەی هائارێتز : بڕی ئەو پارەیەی کە کۆماری ئیسلامی پێشکەشی حەماسی کردووە، زۆر زیاترە لەوەی پێشتر بیری لێدەکرایەوە

پەیامی کورد    ...   ڕۆژنامەی هائارێتز : بڕی ئەو پارەیەی کە کۆماری ئیسلامی پێشکەشی حەماسی کردووە، زۆر زیاترە لەوەی پێشتر بیری لێدەکرایەوە

ڕۆژنامەی هائارێتز بڵاویکردەوە، ئەو بەڵگەنامانەی کە لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە دۆزراونەتەوە، نیشان دەدەن کە بڕی ئەو پارەیەی کە کۆماری ئیسلامی پێشکەشی حەماسی کردووە، زۆر زیاترە لەوەی پێشتر بیری لێدەکرایەوە و کۆماری ئیسلامی و ئەم گرووپە لەم کارەدا میتۆدێکی سێ قۆڵی ئاڵۆزیان بەکارهێناوە سەبارەت.

ئەم ڕاپۆرتە بە ئاماژە بە گواستنەوەی سەدان ملیۆن دۆلار لە لایەن کۆماری ئیسلامی بۆ حەماس لە غەززە نووسیویەتی کە کاریگەری حکوومەتی ئێران لەسەر حەماس لەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووە و بووەتە هۆی "بە شیعەکردنی" ئەم گرووپە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەدان خوێندکار لە غەززەوە بۆ خوێندن ڕەوانەی ئێران کراون و خەرجییەکانیان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دابین کراوە. ئەم خوێندکارانە لە ڕێگەی تونێلەکانی حەماسەوە بە قاچاخ دەگوازرانەوە بۆ میسر و لەوێشەوە بە فڕۆکە بەرەو تورکیا و پاشان بەرەو تاران دەڕۆیشتن.


ئەم بابەتە 2958 جار خوێندراوەتەوە