ڕۆیتەرز : ئیبراهیم ڕەئیسی لە لیستی جێنشینەکانی خامنەیی دوورخرابۆوە

پەیامی کورد    ...   ڕۆیتەرز : ئیبراهیم ڕەئیسی لە لیستی جێنشینەکانی خامنەیی دوورخرابۆوە

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە دوو سەرچاوەی شارەزا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە مەجلیسی خوبرەگانی كۆماری ئیسلامی شەش مانگ لەمەوبەر ئیبراهیم ڕەئیسی بە هۆی دابەزینی ناوبانگەکەیەوە، لە لیستی جێنشینە ئەگەرییەکانی عەلی خامنەیی دوورخستەوە.

ئەم ڕاپۆرتە لە زاری سەرچاوەیەکی ناوخۆیی یەوە ڕایگەیاندووە کە دژایەتی خامنەیی لەگەڵ حوکمی بۆماوەیی ئەگەری سەرکردایەتی موجتەبا خامنەیی و عەلی خومەینی کە بنکەکەی لە شاری نەجەفی عێراقە، لەناو دەبات.

هەروەها بەرپرسێکی پێشووی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە ئەکتەرە زلهێزەکانی وەک سپای پاسداران و پیاوانی ئایینی کاریگەری قوم ئێستا چاوەڕوان دەکرێت کردەوەکانیان بۆ داڕشتنی ڕەوتی هەڵبژاردنی ڕێبەری داهاتوو زیاد بكەن.

ئەم بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە "گیان لە دەستدانی ڕەئیسی گورزێکە لەو دەزگایەی کە ئێستا هیچ کاندیدێکی دیکەی بۆ سەرکردایەتی نییە"، دەشڵێت: "لە کاتێکدا هەندێک پێیان وایە ڕەئیسی ئامادەی جێگرتنەوەی خامنەیی بووە، بەڵام کەس نەیدەزانی مەبەستی خامنەیی چییە". 


ئەم بابەتە 47150 جار خوێندراوەتەوە