ڕۆیتەرز : ئێران لە کۆبوونەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بە تۆمەتی پێشێلکردنی بەڵێنەکان شەرمەزار دەکرێت

پەیامی کورد    ...   ڕۆیتەرز : ئێران لە کۆبوونەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بە تۆمەتی پێشێلکردنی بەڵێنەکان شەرمەزار دەکرێت

سێ دیپلۆماتکار ڕایانگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکە، ئەمریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک ئامادە دەکات کە ئێران بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی پارێزبەندی تۆمەتبار دەکات. دیپلۆماتکاری چوارەم پشتڕاستی کردەوە کە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا بڕیارنامەیەک دادەڕێژن، بەڵام ووردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.
دیپلۆماتکارانی ڕۆژئاوا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا هەوڵ دەدەن فشار بخەنە سەر ئەندامانی دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی چارەکی داهاتووی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکەدا ڕێوشوێن لە دژی ئێران بگرنەبەر.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، بە پشت بەستن بە ئاژانسی ڕۆیتەرز، زلهێزەکانی ڕۆژئاوایی ئێران بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بۆ یەکەم جار لە ماوەی نزیکەی ٢٠ ساڵدا ئیدانە بکەن. پێدەچێت ئەم هەنگاوە تاران توڕە بکات و دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە سزاکان و چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ووڵاتەکە ئاڵۆزتر بکات.

ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپیەکانی لەوانە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیا (ناسراو بە گرووپی E3)، پێشتر بڕیارنامەیان بۆ دەستەی پارێزگاری ئاژانس پێشنیار کردبوو کە پێویست بوو ئێران هەنگاوی وەک ڕوونکردنەوەی ئاسەواری یۆرانیۆم کە دۆزیبوویەوە بنێت.


ئەم بابەتە 23 جار خوێندراوەتەوە