ڕۆیتەرز : دیداری عەلی لاریجانی لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین لە مۆسكۆ
پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : دیداری عەلی لاریجانی لەگەڵ ڤلادێمیر پووتین لە مۆسكۆ
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە هەواڵدەری دەوڵەتی ریانووست ی ڕووسیا ، ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە لە مۆسکۆ لەگەڵ عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران کۆبووەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەردوولا باسیان لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها پرسگەلێکی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی کردووە.
دیمیتری پێسکۆڤ ووتەبێژی کرێملین لەم پەیوەندییەدا ووتی: پووتین جارێکی دیکە جەختی لە هەڵوێستی ڕووسیا لە پشتیوانی لە سەقامگیری ناوچەکە و پێویستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسی بۆ ناکۆکییەکانی پەیوەست بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ڕێژیمی ئێران کردەوە.
ناوبراو زیادی کرد: لایەنی ڕووسی هەڵوێستی ناسراوی دەربڕی بە ئامانجی سەقامگیرکردنی دۆخی ناوچەکە و چارەسەرکردنی سیاسی کێشەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.
پێسکۆڤ لە کۆتایی دا ووتی: “لە میانەی کۆبوونەوەی نێوان پووتین و لاریجانی دا، لایەنی ڕووسی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە چارەسەرکردنی سیاسی پرسەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەربڕی”.
ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە