ڕۆیتەرز : دیپلۆماتەکانى کۆمارى ئیسلامى چەند کاتژمێر بەر لە بەجێهێشتنى خاکى ئەلبانیا هنەموو بەڵگەکانیان لەنێو بردووە
پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : دیپلۆماتەکانى کۆمارى ئیسلامى چەند کاتژمێر بەر لە بەجێهێشتنى خاکى ئەلبانیا هنەموو بەڵگەکانیان لەنێو بردووە
شایەتحاڵێک کە بە چاوى خۆى بینیویەتى، بە ڕۆیتەرزى گوتووە:
دیپلۆماتێکى ئێرانى لە کاتژمێرەکانى سەرەتاى دوێنێ پێنجشەممە ، لە نێو بەرمیلێک کاغەزێکى زۆرى سووتاندووە.
بە قسەى شاهیدەکە، ڕووناکى ئاگرەکەى ئەم کاغەزانە لەسەر دیوارى باڵیۆزخانە ٣ نهۆمییەکە دەرکەوتووەتەوە هێندە زۆر بوون کاغەزەکان.
دواى ئەوەى سەرۆکى حکوومەتى ئەلبانى ڕایگەیاند کە کۆمارى ئیسلامى ویستوویەتى بە ڕێگەى ئەلیکترۆنى سیخوڕى لەسەر ووڵاتەکەى بکات، داواى بەجێهێشتنى دیپلۆماتیکەکانى کۆمارى ئاخوندى کرد
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە