ڕۆیتەرز : سەعوودییە بەنیازە بەشار ئەسەد بانگهێشتی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بکات

پەیامی کورد   ...   ڕۆیتەرز : سەعوودییە بەنیازە بەشار ئەسەد بانگهێشتی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بکات

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، سەعوودییە بەنیازە بەشار ئەسەد ، سەرۆکی سووریا بانگهێشتی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بکات.

لە هەواڵە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەعوودییە بەنیازە بەشار ئەسەد بانگهێشتی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بکات کە لە مانگی ئایاردا بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، "فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سەعوودییە ، لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەچێتە دیمەشق و بە فەرمی بانگهێشتی ئەسەد دەکات بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی ١٩ی ئایار".

پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە سووریا و سەعوودییە ڕێککەوتوون لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان.

سەعوودییە لە ساڵی ٢٠١٢ پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سووریا پچڕاند، نوێنەرایەتی دیپلۆماسی خۆی لە دیمەشق داخست و باڵیۆزی سووریای دەرکرد.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە