ڕۆیتەرز : لە بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە پووتین پێشکەشی کیم جوونگ ئوونی کرد ، پارچەی درووستکراوی کۆریای باشوور بەکارهێنرا
پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : لە بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە پووتین پێشکەشی کیم جوونگ ئوونی کرد ، پارچەی درووستکراوی کۆریای باشوور بەکارهێنرا
هەفتەی ڕابردوو ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و کیم جوونگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور بە ئۆتۆمبێلێکی لیمۆزینی ئۆروس کە لە ڕووسیا درووستکراوە، گەشتێکی پیۆنگ یانگ یان کرد بۆ ئەوەی هاوپەیمانی دژە ڕۆژئاوایی خۆیان پیشان بدەن.
ئەم لیمۆزینە گرانبەهایە کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا تەنها ٤٠ دانەیان بەرهەم هێنراون، لەلایەن سەرۆکی ڕووسیا پێشکەشی کیم جوونگ ئوون کرا.
بەڵام ئێستا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکی تایبەتدا ڕایگەیاندووە، بەشێکی بەرچاو لە پارچەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە لووکسە لە کۆریای باشوورەوە هاوردە دەکرێت، یان بە ووتەی کیم جوونگ ئوون، "دوژمنی سەرەکی کۆریای باکوور".
لە کاتی نمایشکردنیدا لە ساڵی ٢٠١٨دا، ئەم ئۆتۆمبێلە وەک هێمایەک بۆ هێزی ناوخۆیی ڕووسیا لە درووستکردنی ئۆتۆمبێل و کەمکردنەوەی پشت بەستن بە تەکنۆلۆژیای ڕۆژئاوایی و کاڵا هاوردەکراوەکان، بانگەشەیان بۆ کرا.
ئەم بابەتە 26965 جار خوێندراوەتەوە