ڕۆیتەرز : ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغدا ڕادەستی سوودانی کرا
پەیامی کورد ... ڕۆیتەرز : ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغدا ڕادەستی سوودانی کرا
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ڕێککەوتنی سەرەتایی ھەرێم و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ڕەوانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرا بۆ پەسەندکردنی.
لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە، ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداد لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، ڕەوانەی موحەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر بدرێت و پێدەچێت رۆژی دووشەممەش ڕێککەوتنەکە لەلایەن لایەنێکی فەرمییەوە پشتڕاست بکرێتەوە.
ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردووە، تورکیا دەیەوێت پێش دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ بەندەری جیھان، دۆسیەی دووەمی ناوبژیوانی پەیوەست بە رێککەوتنی ساڵی ١٩٧٣ کە لە ساڵی ٢٠١٨وە بە کراوەیی ماوەتەوە، یەکلایی بکرێتەوە و ئەوش پێدەچێت نزیکەی دوو ساڵ بخاینێت.
سەرچاوەکان ئەوەشیان بە ڕۆیتەرز ڕاگەیاندووە، تا ئێستا تورکیا لە رێککەوتنی سەرەتایی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق ئاگادار نەکراوەتەوە و گفتوگۆکان لەوبارەیەوە بەردەوامن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان وه‌فدى هه‌ولێر و به‌غدا ڕوونكرده‌وه، "لەماوەی 72 کاتژمێر و كه‌متریشدا، لەژێر چاودێریی‌و کۆنترۆڵی سۆمۆدا، هەناردەی نەوت دەستپێده‌كاته‌وه‌و وەک نەوتی عێراق دەفرۆشڕێت‌و داهاتەکەی دەخرێتە هەژمارێکی تایبەتەوە".
به ووته‌ى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه، "له‌مه‌ودوا نه‌وتى هه‌رێم به‌هه‌مان نرخى پێشترى سۆمۆ ده‌فرۆشرێت و سه‌رله‌نوێ گرێبه‌ستى فرۆشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و كڕیاره‌كانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كرێته‌وه".
"له كۆبوونه‌وه‌كاندا وه‌فدى هه‌رێم داوایكردوه، جێگرى سه‌رۆكى كۆمپانیاى سۆمۆ به‌كورد بدرێت‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه‌و كه‌سێكى نزیك و باڵاى پارتى ئه‌و پۆسته‌ى پێده‌درێت".
هاوكات ئه‌وه‌ش زانراوه، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ولێرو به‌غدا گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن، بڕیارە حکوومەتی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوا لە تورکیا بکات دەست بکاتەوە بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە