ڕیابکۆڤ : نابێت دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ململانێیەکاندا بەشداربن

پەیامی کورد   ...   ڕیابکۆڤ : نابێت دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ململانێیەکاندا بەشداربن

دیپلۆماتکارێکی باڵای ڕووسیا، لە ووڵامی بانگەشەی میدیای ئیسرائیلی کە ڕژێمی داگیرکەر ڕەنگە هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان، ووتی تەنانەت ڕەچاوکردنی ئەم ئەگەرە قبووڵکراو نییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سپۆتنیکی ڕووسی ووتی : ڕووسیا نیگەرانە لە لێدوانی هەندێک سەرچاوەی ئیسرائیلی سەبارەت بە ئەگەری هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ناوبراو زیادی کرد: قبووڵ ناکرێت و مەترسیدارە تەنانەت هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە بژاردە ئەگەرییەکان دابنرێت. ناکرێت مەترسی ململانێی ڕاستەوخۆی نێوان زلهێزە ئەتۆمییەکان بە کەم سەیر بکرێت. »

ڕیابکۆڤ ڕایگەیاند: هۆکاری جیددیمان هەیە بۆ نیگەرانی. هەر جۆرە پەرەسەندنێکی گرژی لە ناوچەکەدا لێکەوتەی مەترسیداری بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت. "پێویستە دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە لیستی ململانێکان لاببرێن. ئێمە ماوەیەکی زۆرە لە پەیوەندی لەگەڵ وێستگەکانی کارەبای زاپۆریژیا و کورسکدا ئەمەمان وتووە".

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمیشەوە دەنگی خۆیان بەرزبکەنەوە و ڕەخنە و دژایەتی تووندی خۆیان بۆ قبوڵنەکردنی تەنانەت ئەگەری شتێکی لەو جۆرە دەرببڕن.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە: نیگەرانین لە قسەی بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە بەئامانجگرتنی ئێران. ئێمە دژی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانین. هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئێران لە چەکی ئەتۆمی ئازادە.

ڕیابکۆڤ ووتی ڕووسیا و ئەمریکا لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە باسی قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان نەکردووە. ئێمە ڕێبازێکی تەواو جیاوازمان هەیە.

پێشتر سەرچاوه ئیسرائیلی یەکان بانگەشەی ئەگەری هێرشکردنه سەر دامه زراوه ناوکییه کانی وڵاته که یان به دوای شکستی ستراتژیکی ئه م ڕژێمه له به ڕامبه ڕ ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆی دووی سوپای پاسداران که به پێی ماده ی 51ی جاڕنامه ی نەتەوەیەکگرتووه کان و مافی بەرگری ڕەوایان به ڕێوه چوو، بانگەشەیان کردبوو.

لە لایەکی دیکەوە، دوێنێ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە واشینتۆن دژی هەر هێرشێکی ئیسرائیلە بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر ئەم ڕژیمە.

ڕۆژی چوارشەممە لە ووڵامی پرسیاری پەیامنێرێک سەبارەت بە پشتیوانی لە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، بایدن وتی: وەڵامەکە نەخێرە.

لە لایەکی دیکەوە محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی ئێران لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ووڵاتەکەمان، وەبیری هێنایەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێمەش ڕێگری پێویستیان خوڵقاندووە و زیادی کرد: ئیسرائیل هەمیشە بانگەشەی لەو شێوەیەی کردووە . ئیسرائیل ڕژێمێکی بەربەرییە و ناتانیاهوو وەک خوێنمژێک ڕەفتار دەکات و هەموو جیهان ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەم ڕژێمە. هەروەها هێزە چەکدارەکانمان ڕێگری پێویستیان دروستکردووە”.

ئێران ڕایگەیاند کە هەر سەرگەرمییەکی نوێی ڕژێمی زایۆنی ڕووبەڕووی ووڵامدانەوەی توندتری هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە دەبێتەوە.


ئەم بابەتە 35011 جار خوێندراوەتەوە