ڕێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکووک کێیە؟
پەیامی کورد ... ڕێبوار تەها، پارێزگاری نوێی کەرکووک کێیە؟
⬅️ رێبوار تەها مستەفا ئەحمەد
⬅️ ساڵی 1981 لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکووک لە دایکبووە.
⬅️ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواوكردووە.
⬅️ خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی و بەکالۆریۆس یاسا و بڕوانامەی دبلۆمە له كارگێرى و ياسا لە پەیمانگای تەکنیکی کەرکووک.
⬅️ لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق تا ساڵی 2014 کاری کردووە لە پرسی ئەمنی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
⬅️ ساڵی 2014 بۆ جاری یەکەم بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامی لیژنەی دەستپاکی بووە.
⬅️ لە ساڵی 2018 وەک سەرۆکی لیستی (ی.ن.ک) بووە بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ جاری دووەم و جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و ووزە بووە.
⬅️ هەروەها جێگری نووسینەوەی پەیرەوەی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق بووە.
⬅️ لە خوولی سێیەم و چوارەمی پەرلەمانی عیراقدا، داکۆکیکاری سەرسەختی پرس و مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و کەرکووک بووە.
⬅️لە کۆنگرەکانى چوارەم و پێنجەم وەک ئەندامی ئەنجومەنى سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردراوە.
⬅️ بەشداربووە لە چەندین کۆڕ و کۆبووبوونەوەی سیاسی و خوول و وورکشۆپی تایبەت بە کارگێری و کاروباری پەرلەمانی لە دەرەوە ووڵات.
⬅️ لە ساڵی 2023 وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە، بەشداری هەڵبژاردنی کرد و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
⬅️ زمانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی بەباشی دەزانی.
ئەم بابەتە 12195 جار خوێندراوەتەوە