ڕێپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی پشتڕاست کردەوە

پەیامی کورد   ...    ڕێپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی پشتڕاست کردەوە

نیگەرانییەكان لە پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی

مای ساتۆ، ڕێپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانبار نیگەرانی خۆی سەبارەت بە پشتڕاست کردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، چالاکی مەدەنی و توێژەری کۆمەڵایەتی لە زیندانی ئێڤین دەربڕی.

ساتۆ بە ئاماژەدان بە بەیاننامەیەکی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ٢٥ی بەفرانبار دەرچووە، تیشکی خستە سەر ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئەشکەنجەدانی خاتوو عەزیزی لە زیندانی تاکەکەسی و ڕەتکردنەوەی دادگایی کردنی دادپەروەرانە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر. جەختیشی لەوە کردەوە کە کەیسی پەخشان عەزیزی ئازار و ئەزیەتی سیستماتیکی ژنانی چالاکوانی کەمینە نەتەوەییەکان نیشان دەدات.

هەروەها شارەزایان نیگەرانییان لە پشتڕاستکردنەوەی ئەم بڕیارە دەربڕی و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی عەزیزی کراون بە هیچ شێوەیەک لە ئاستی تاوانە گەورەکاندا نین کە سزای لەسێدارەدانیان هەبێت. جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم بڕیارە پێشێلکارییەکی گەورەی یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤە.
 


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە