ڕێژەی شێرپەنجەی خوێن لە فەلووجە چوار ئەوەندەی هیرۆشیمایە لە دوای تەقینەوە ئەتۆمییەکە

پەیامی کورد   ...  ڕێژەی شێرپەنجەی خوێن لە فەلووجە چوار ئەوەندەی هیرۆشیمایە لە دوای تەقینەوە ئەتۆمییەکە

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە ڕێژەی بەرزبوونەوەی شێرپەنجەی خوێن لە شاری فەللووجەی عێراق دوای بۆردومانکردنی لەلایەن ئەمریکاوە چوار ئەوەندەی ڕێژەی زیادبوونی ئەم شێرپەنجەیە لە شاری هیرۆشیمای ژاپۆن دوای تەقینەوە ئەتۆمییەکە.

پزیشکان لە عێراق دوای دەستپێکردنی بۆردومانی ئەم ووڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە، ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە و نائاسایی زگماکی لە عێراقدا بەرزبووەتەوە.

توێژەران بەڵگەنامەیان سەبارەت بە زیانەکانی تیشک بۆ عێراقییەکان دۆزیوەتەوە، چوونکە ڕێژەی مردنی کۆرپە بە ڕێژەی 820% زیاتر بووە لە ڕێژەی عێراقی دراوسێ.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە