ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ : مانگی ئۆکتۆبر بە لانیکەم ١٦٦ حاڵەتی لەسێدارەدانەوە ، مەرگ هێنەرترین مانگ بووە

پەیامی کورد   ...   ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ : مانگی ئۆکتۆبر بە لانیکەم ١٦٦ حاڵەتی لەسێدارەدانەوە ، مەرگ هێنەرترین مانگ بووە

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ ڕایدەگەێنێت، ئێران لە مانگی ئۆکتۆبەردا ١٦٦ کەسی لە سێدارە داوە، کە ئەمە مەرگ هێنەرترین مانگ بۆ سیستمەمی بەناو دادوەری کۆماری ئیسلامی لە کاتی تۆمارکردنی دۆسییە لە ساڵی ٢٠٠٧ هەتا ئێستایە.

بەپێی ئامارەکانی مافی مرۆڤی ئێران، لە کۆی گشتیی ١٦٦ لەسێدارەدان تەنیا ٢٠ لەسێدارەدان بە ئاشکرا ڕاگەێندراوە. ئەم ئامارە زیاتر لە ١٢هاووڵاتی ئەفغانستانی و کەسێکی ئاڵمانی-ئێرانی خاوەن دوو ڕەگەزنامەش لەخۆ دەگرێت.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لانیکەم ٦٤ کەس بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران دەڵێت، لە مانگی جانیوەری یەوە هەتا ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٢٤، بە گشتی ٦٥١ کەس لەلایەن ئێرانەوە لە سێدارە دراون، کە ئەمە بەرابەرە لەگەڵ ٨٥٣ کەس لە ساڵی ڕابردوودا، کە بەرزترین ئامار لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوویە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت ، خێرایی لەسێدارەدانەکان تا مانگی نۆڤەمبەر بەردەوام بووە و دەیان زیندانی سیاسی کورد و کەسانی دیکەش بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

ناهید نەقشبەندی، لێکۆڵەری ئێران لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەی ئەو ڕێکخراوەکەدا ڕایگەیاندووە : دەسەڵاتدارانی ئێران سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێکی ترس بەکار دەهێنن و بەتایبەتی کەمینە نەتەوەییەکان و ناڕازییە سیاسییەکان دوای دادگاییکردنی نادادپەروەرانە دەکەنە ئامانج. 

بە ووتەی ناوبراو، "مەبەست لەم تاکتیکە دڕندانەیە، سەرکوتکردنی هەر دژایەتییەک بەرانبەر بە ئێران ە ".


ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە