ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئەمریکا و سەعوودیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل
پەیامی کورد ... ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئەمریکا و سەعوودیە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕیاز ڕایگەیاند، ئەمریکا لە قۆناغەکانی کۆتایی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ سەعوودیە نزیکبووەتەوە و ئەگەر سەعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، ئەوا ئەم ڕێککەوتنە ئەمنییە بە سەعوودیە پێشنیار دەکرێت.
بلینکن ڕایگەیاند کە بڕیار بوو لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا گەشت بۆ سەعوودیە و ئیسرائیل بکات بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سەعوودیە و ئیسرائیل بێت. بەڵام ئەم سەفەرە بەهۆی هێرشی گرووپی تیرۆریستی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دواخرا.
کۆماری ئیسلامی و تاقمی تێرۆریستی حەماس کە لە لایەن ئەم حکوومەتەوە پشتیوانی دەکرێت، بە تووندی دژی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سەعوودیە و ئیسرائیلن.
ئەم بابەتە 58985 جار خوێندراوەتەوە