ڕێککەوتنی بانگەشەیی کۆماری ئیسلامی و سێ ووڵاتی ئەورووپایی بۆ دەستپێکردنی دانووستانی ئەتۆمی

پەیامی کورد   ...   ڕێککەوتنی بانگەشەیی کۆماری ئیسلامی و سێ ووڵاتی ئەورووپایی بۆ دەستپێکردنی دانووستانی ئەتۆمی

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی تەسنیم، سەر بە سوپای پاسداران، بانگەشەی کرد کە سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لە ڕێککەوتنی نێوان کۆماری ئیسلامی و سێ ووڵاتی ئەورووپایی لەوان ئاڵمانیا ، فەڕەنسا و بەریتانیا بۆ دەستپێکردنی خولێکی نوێی دانووستانەكان كردووە..

ئەو سەرچاوەیە کە ناوی نەهێندراوە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ڕێككەوتن لەسەر دانووستانەکان کراوە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر کات و شوێنی دانووستانەکان نەدراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو شوێنی دانووستانەکان دیاری بکرێت.

ئەم بانگەشەیە لە کاتێکدایە کە فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر تاران، بەتایبەتی دەزگای نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی و ڕۆژئاوا، سەبارەت بە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم و چالاكییەكانی زیاتر لە بەرجام زیادی كردووە.


ئەم بابەتە 21 جار خوێندراوەتەوە