ڕێگایەکی سەرنجڕاکێش و نوێ بۆ چارەسەرکردنی کەم خەوی
پەیامی کورد ... ڕێگایەکی سەرنجڕاکێش و نوێ بۆ چارەسەرکردنی کەم خەوی
توێژەرانی زانکۆی ڕیکیاڤیک لە ئایسلەندا بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە بەردەوام وەرزش دەکەن بەلایەنی کەمەوە لە هەفتەیەکدا دوو جار یان زیاتر، ئەگەری تووشبوونیان بە کەمخەوی کەمترە و هەموو شەوێک شەش بۆ نۆ کاتژمێر خەوی پشوودرێژییان دەبێت.
نەبوونی خەوی تەواو بە کوالیتی باشەوە لە هەموو شەوێکدا ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشییەک زیاد دەکات، لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، شەکرەی جۆری دوو، خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، کێشەکانی هەرس، شێرپەنجە.
هەروەها لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر دەریانخستووە کە ڕێگا هەیە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی خەوی مرۆڤ لەوانە پەیڕەوکردنی ڕێجیمێکی تەندرووست و کۆنتڕۆڵکردنی خواردنەوەی کافین و وازهێنان لە جگەرەکێشان و زیادکردنی چالاکی ڕۆژانە.
ئەم بابەتە 84172 جار خوێندراوەتەوە