ڕێگریکردن لە نەخۆشی بیرچوونەوە بە خواردنی هێلکە
پەیامی کورد ... ڕێگریکردن لە نەخۆشی بیرچوونەوە بە خواردنی هێلکە
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری (Nutrients) بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە هێلکەیەک دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی بیرچوونەوە کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی هەفتانە یان مانگانە هێلکە دەخۆن.
بەگوێرەی گۆڤاری پزیشکی ئێڤریدەی هێڵت Everyday Health و بەگوێرەی توێژەرانی زانکۆی ڤۆڵڤەرهامپتۆن لە ئینگلتەرا، هێلکە سەرچاوەیەکی باشی کۆلین، فۆلێت، ڤیتامین دی، یۆد، ڤیتامینەکانی بی و پرۆتینی کوالیتی بەرز و ترشە چەورییە ناتێرەکانە، کە هەموو ئەمانە یاری دەکەن ڕۆڵێکی پارێزەرانە لە دژی نەخۆشی بیرچوونەوە.
ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە و بەتایبەتی نەخۆشی ئەلزەهایمەر 1.76 هێندەی ئەو کەسانەی هەفتانە هێلکە دەخۆن زیاترە، بە بەراورد بەو کەسانەی ڕۆژانە یەک هێلکە دەخۆن.
ئەم بابەتە 18340 جار خوێندراوەتەوە