ڕێگری ئیسڕائیل لە مووشەكێكی حووسییەكان كە لە یەمەنەوە هەڵ درابوو
پەیامی کورد ... ڕێگری ئیسڕائیل لە مووشەكێكی حووسییەكان كە لە یەمەنەوە هەڵ درابوو
بەرەبەیانی یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێگری لە مووشەکێک کردووە كە لە یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل ئاراستە کراوە.
سوپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "ڕێگریمان لە مووشەکێک کرد کە لە یەمەن ەوە هەڵ درابوو، بەڵام لە چەند ناوچەیەکی ووڵات زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا".
سوپا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند "هەڵکوتانە سەر بەندەرەکانی حودەیدە و سەلیف دەستپێکردووە و ڕایگەیاند "ژێرخانی تیرۆریستانی حووسییەکانی سەر بە ئێرانیان بۆمباران کردووە و لەناویان بردووە.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە