ڕێگری لە نەخۆشی زەهایمەر بکە بە بەکارهێنانی ئەم خووە تەندرووستە
پەیامی کورد ... ڕێگری لە نەخۆشی زەهایمەر بکە بە بەکارهێنانی ئەم خووە تەندرووستە
دەتوانرێت ڕێگری لە نەخۆشی زەهایمەر بکرێت بە وەرزشی ئایرۆبیک و شێوازی ژیانی چالاک.
وەرزشی ئایرۆبی دەتوانێت چالاکییەکانی مێشک بگۆڕێت و کاریگەری لەسەر داینامیکی دەماری بنەمای سەرنجی بینین هەبێت.
وەرزشکردن دەبێتە هۆی باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک، کوالیتی خەو، تەندرووستی دڵ و خوێنبەرەکان و میتابۆلیزمی جەستە، خۆپاراستن و چارەسەرکردنی خەمۆکی.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هیچ چارەسەرێک بۆ نەخۆشی ئەلزەهایمەر نییە، گرینگە چارەسەرێک بدۆزرێتەوە بۆ دواخستنی پێشکەوتنی ئەم نەخۆشییە.
زیادکردنی ڕێژەی وەرزش و چالاکی جەستەیی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
توێژینەوەیەک دەریخستووە کە وەرزشی ڕێکوپێک لە کاتی بەتاڵدا دەتوانێت کاریگەری درێژخایەنی لەسەر بیرەوەری هەبێت لە تەمەنی پیریدا.
ئەم بابەتە 33567 جار خوێندراوەتەوە