ڕەتکردنەوەی بەشداری سەعوودیە لە پێشبڕکێی شاجوانی ساڵی ٢٠٢٤

پەیامی کورد    ...   ڕەتکردنەوەی بەشداری سەعوودیە لە پێشبڕکێی شاجوانی ساڵی ٢٠٢٤

ئەلعەرەبیە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی شاجوانی جیهانی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردووەتەوە کە باس لە بوونی مۆدێلی سەعوودی لە پێشبڕکێکانی ساڵی ٢٠٢٤ دەکەن.

هەمان میدیا پێشتر بڵاویکردبووەوە، مەولەوی قەحتانی نوێنەرایەتی سەعوودیە دەکات لەم پێشبڕکێیەدا، کە لە مەکسیک بەڕێوەدەچێت.

ڕێکخەرانی پێشبڕکێی ساڵانەی "شایستەترین کچی جیهان" بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند کە پڕۆسەی هەڵبژاردنی شایستەترین کچ لە ناوخۆی سەعوودیە ئەنجام نەدراوە.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە هەفتەی ڕابردوو مەولەوی قەحتانی لە پەیامێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشداری خۆی لە پێشبڕکێی ساڵانەی شاجوانی جیهان ڕاگەیاند.

ئەلعەرەبیە دەڵێ، تا ئێستا ئەلقەحتانی ووڵامی داواکاری ئەم میدیایەی نەداوەتەوە بۆ ڕوونکردنەوە لەو بارەیەوە.


ئەم بابەتە 91122 جار خوێندراوەتەوە