ڕەتکردنەوەی داواکاری دووبارە دادگاییکردنی پەخشان عەزیزی؛ مەترسی نزیکی لە سێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە

پەیامی کورد   ...   ڕەتکردنەوەی داواکاری دووبارە دادگاییکردنی پەخشان عەزیزی؛ مەترسی نزیکی لە سێدارەدانی ئەم زیندانییە سیاسییە

پارێزەرانی پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی کورد کە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، پێنجشەممە ١٨ی ڕێبەندان، ڕایانگەیاند، داواکارییەکەی بۆ دووبارە دادگایی کردنەوەی لە دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ڕەت کراوەتەوە.

ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری پەخشان عەزیزی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی حكوومەتیی شەرق، بە ئاماژەدان بەو بڕیارەی کە لە ٦ی ڕێبەندانی ئەمساڵ دەرچووە و لە ١٧ی ڕێبەنداندا بە پارێزەران ڕاگەێندرا، ووتی : لقی نۆی دادگای باڵا بڕیارێکی دەرکردووە کە دووبارە دادگایی کردنی ئەم دۆسیەیە ڕەتدەکاتەوە.


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە