ڕەشنووسی دانووستانەکانی نێوان هەیئەت تەحریر ئەلشام «هەتەشە» و هێزەکانی سووریای دیموکرات «هەسەدە» بە سەرپەرشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

پەیامی کورد   ...   ڕەشنووسی دانووستانەکانی نێوان هەیئەت تەحریر ئەلشام «هەتەشە» و هێزەکانی سووریای دیموکرات «هەسەدە» بە سەرپەرشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

بە سەرپەرشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دانوستانی چڕ لە نێوان هەردوولادا بەڕێوەدەچێت.

نوێنەری هەردوولا:
١- نوێنەری هێزەکانی SDF (بەدران جیا - ئاڵدار خەلیل)
٢-نوێنەری هەیئەت (زەید ئەلعتار)

«هەسەدە» ئەم داوایانەی لە هەیئەت تەحریر ئەلشام هەیە:

١- حکوومەتی نوێی دیمەشق دان بە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بنێت.

٢- حکوومەتی نوێی دیمەشق هاوکار بێت بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرانی کورد بۆ ناوچەکان و لادێیەکانی حەلەب (تەل حاسڵ / تەل ئاران / شاری حەلەب / شاری عەفرین و لادێکانی) 
ناوچەی گرێ سپی و سەرێ کانی

٣- حکوومەتی نوێ لە دیمەشق نێوەندگیری بکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان هێزەکانی هەسەدە و دەوڵەتی تورکیا.

٤- حکوومەتی نوێ بەڵێن بدات هێرشەکانی "سوپای نیشتمانی"ی سەر بە تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی فورات کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی (هەسەدە)دایە ڕابگرێت.

٥- بەشداریکردنی هەسەدە لە حکوومەتی داهاتوو لە دوای مانگی ٣ی ٢٠٢٥.

٦- پێدانی بەڵێن بۆ دڵنیابوون لەوەی دەستووری نوێ بۆ سووریا ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

- تەنها کۆماری سووریا بنووسرێت
- دانپێدانانی دەستووری بە زمانی کوردی وەک زمانی دووەم لە ووڵاتدا.
- پێدانی مافی کولتووری و پەروەردەیی بە کورد

٧- حکوومەت بەڵێن دەدات، دوای ئەوەی کاروبارەکان سەقامگیر دەبن، سوپای تورکیا لە خاکی سووریا دووربخاتەوە.

داواکارییەکانی هەیئەت تەحریر شام لە هێزەکانی سووریای دێموکراتیک ئەمانەن:

١- داننان بە حکوومەتی سووریا لە دیمەشق و لە قەڵەمدانی ئیدارەی خۆسەر بە بەشێک لە دەوڵەتی سووریا.

٢- دوورخستنەوەی سەرجەم توخمە(عناصر) بیانییەکان (کادێرانی PKK) بۆ دەرەوەی سووریا.

٣- جیابوونەوە لە لایەنە بیانییەکان و لابردنی نیگەرانییەکانی تورکیا لەسەر ئەم پرسە.

٤- ڕادەستکردنەوەی ئەو ناوچە عەرەبییانە کە لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدە دایە، کە بەم شێوەیەن:

(بەشی ڕۆژهەڵاتی لادێی دێرەزۆر لەسەر هێڵی ڕووباری فورات - شاری تەبقە و بەنداوی تەبقە - شاری ڕەقە و بەشێک لە لادێکانی)

٥- پێدانی 50%ی سامانی ناوچەی ڕۆژهەڵات (نەوت - کشتوکاڵ - سامانە سرووشتیەکانی تر) بە حکوومەت لە دیمەشق.

٦- ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی زیندانەکانی هەسەدە بەتایبەت عەرەبەکانی ناوچەکە

٧- ڕادەستکردنی زیندانییە بیانییەکانی داعش بە حکوومەت لە دیمەشق و هاوکاری تەواو لەم فایلەدا

٨- هەڵکردنی ئاڵای دەوڵەتی سووریا لە هەموو ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

٩- بەشداری حکوومەتی سووریا لە سەرپەرەشتیکردن بەسەر دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ دەوڵەتی عێڕاق و تورکیا لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر.

١٠- ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمێک بۆ ئەوەی هێزە سەربازییەکانی هەسەدە لە ڕووی کارگێڕییەوە بچنە ژێر فەرمانی سوپای نوێی سووریاوە. 

تێبینی :

ئەو دوو لایەنە بەڵێن دەدەن، لە ئەگەری ڕێککەوتنی تەواو لەسەر ئەوەی پێکەوە شەڕی ئەو  لایەنە شەڕخوازانە بکەن کە ڕەتیدەکەنەوە چەکەکانیان ڕادەست بکەن و بچنە ناو سوپای نوێی سووریاوە.

تا ئێستا هیچکام لە میدیاکان و سەرچاوەکانی نزیک لە هەسەدە لەسەر ئەم بابەتە نەهاتوونەتە دەنگ.
جیا لەوەش دەنگۆی ئەوە هەبوو کە هەیئەتێک لە لایەن هەسەدەوە ڕۆیشتووە بۆ دانووستان لە دیمەشق.
 


ئەم بابەتە 96 جار خوێندراوەتەوە